داوای هاوكاری ته‌ندروستی له‌عیراق ده‌كرێت
  2019-12-02       212       
وه‌فدی باڵای ته‌ندروستی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و تاتوێی كه‌موكوڕییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیان كرد له‌هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنه‌:  د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داوامان له‌ وه‌فدی ته‌ندروستی عیراق كردوه‌ كه‌ زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌.

وتیشی: داوامان له‌ وه‌فدی میوان كردوه‌ كه‌ وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن و پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه‌مان بۆ دابین بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان لێكردن كه‌ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن له‌دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی كه‌ به‌هۆی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ خاپوور كراون.

باسی لەوەشکرد، داوایان لە وەزارە تەندروستی عێراق کردوە پشکی هەڵەبجە وەکو پارێزگا، پشکی هەرێم لە بودجەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، پشکی هەرێم لە ئاوەدانکردنەوەی بنکە تەندروستییە وێرانکراوەکانی ژێر دەستی داعش دیاریبکرێت.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی هه‌رێم و عیراق تاوتوێكردنی بارودۆخی ته‌ندروستی كه‌مپی ئاواره‌كان بوو، له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌فدی ته‌ندروستی عیراق ره‌زامه‌ندییان نیشاندا كه‌ پێداویستی و پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان دابین بكه‌ن.

لای خۆیەوە شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی حازم جومەیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ رایگەیاند، لەسەر داوای وەزیری تەندورستی عێراق سەردانی هەرێمیان کردوە و دەیانەوێت بزانن پێداویستی هەرێم لە دەرمان و ئامێری پزیشکی تا چ ئاستێکە بۆ ئەوەی بۆ ساڵی ئایندە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی پشکی هەڵەبجە و دابینکردنی بودجە بۆ ئاوارەکان لە بەغدا تاوتوێ دەکەن و وەڵامی هەرێم دەدەنەوە، بەناوی حکومەتیشەوە وتی، سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەن کە بە درێژایی شەڕی داعش ئاوارەکانی لە خۆگرت و پێداویستی بۆ تەرخانکردون.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×