توركیا ژمارەیەكی تر سەكۆی موشەكی ئێس 400 لە روسیا دەكڕێت
  2019-12-02       781       
بەرپرسێكی باڵا لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە ژمارەیەكی تر لە سەكۆی موشەكی ئێس 400 لە روسیا دەكڕن.

ئاوێنه‌: ئاژانسه‌كانسی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 2-12-2019، بڵاویانكرده‌وه‌  كە كڕینی گروپێكی تری ئێس 400 لە روسیا بەم زوانە دەگاتە ئەنجام و بابەتەكە یەكلابۆتەوە و تەنها پەیوەستە بەكاتەوە.

پێشتریش ئەلیكساندەر میخیف، بەڕێوەبەری گشتی لە دامەزراوەی "روس ئیبورون ئێكسپورت" بۆ هەناردەی چەكی روسیا رایگەیاندبوو، كە ئامادەن گروپێكی تر لە سەكۆی موشەكی ئێس 400 بفرۆشن بە توركیا.

بەوتەی ئەلیكساندەر لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتودا گروپە نوێیەكە رادەستی توركیا دەكەن.

رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌ بۆ فرۆشتنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی S-400 - ی روسی به‌توركیا، حكومه‌تی واشنتۆنی توڕه‌كردوه‌ و له‌ماوه‌ی رابردوشدا به‌هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا، ئه‌مریكا چه‌ندین جار داوای له‌ئه‌نكه‌ره‌ كردوه‌ كۆتایی به‌گرێبه‌سته‌كه‌ی بهێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×