مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٥-١٢-٢٠١٩) حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجەی گشتی عێراق ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
ئاوێنە: مەیاده نه‌جاڕ، كە ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانە لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"دوای ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٥-١٢-٢٠١٩) حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به داواكاری كورده‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنەکانی كورد خه‌ریكی لۆبیکردنین بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب پشتگیریمان بكه‌ن و تاوه‌كو ئێستا زۆرینه‌ی كوتله‌كان پشتگیری له ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن."
نه‌جاڕ باسی له‌وه‌ش كرد"به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ەوە کە ئێستا له عێراقدا هه‌یه هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ داواكاریی كورد‌و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پەیدا نابێت، چونكه هه‌موان ده‌یانه‌وێت خۆیان له كورد نزیك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری‌یان بكه‌ین."