ئاسایش: بكوژرانی ئەو گەنجە دەستگیركران كە شەوی رابردو لەناو دوكانەكەیدا لە "تەكیە" كوژرا
  2019-12-05       3025       

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد، توانیویانە بە هاوكاری ئاسایشی راپەڕین لە بازگەی "سەركەپكان" كە تۆمەتبارانی روداوی كوشتنی ئەو گەنجە دەستگیربكەن كە شەوی رابردو لەناو دوكانەكەیدا لە ناحیەی "تەكیە"ی سەربە قەزای چەمچەماڵ كوژرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، پاش ئەوەی شەوی رابردو لەناحیەی تەکیەی سەربە قەزازی چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی (پشتیوان فەتحوڵا) لەنێو دوکانەکەی خۆیدا کوژرا، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەوڵەکانمان خستەگەڕو دوای کەمتر لە ۲٤ کاتژمێر توانیمان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین لەبازگەی "سەرکەپکان" چوار کەس كە تۆمەتباران بە روداوی كوشتنەكە بەناوەكانی (ف. م. ط.، ز. ف. م.، د. ف. م.، ت. ف. م.) دەستگیربكەین.

ئاسایش هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەو چوار تۆمەتبارە سێ چەكیان پێبوە كە بریتی بون لە كڵاشینكۆفێك و دو دەمانچەكە كە "تاوانەكەیان پێ ئەنجام داوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەئێستادا ئەو چوار تۆمەتبارە بەپێی مادەی ٤۰٦ لەیاسای سردانی عێراقی بەبڕیاری دادوەر بەندن و پاش تەواوبونی لێکۆ ڵینەوە رەوانەی پۆلیسی چەمچەماڵ دەکڕێن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×