سۆران عومەر: بە نوسراوێکی ساختەی وەزیری کشتوکاڵ دوگی به‌ستوو هێنراوەتە هەرێم
  2019-12-07       1769       

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ''بە نوسراوێکی ساختەی وەزیری کشتوکاڵ دە هەزار تەن دوگی به‌ستوو هێنراوەتە هەرێم''.

ئاوێنه‌: سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردوە لە رۆژی 24 مانگی رابردوو لە رێگەی مەرزی باشماخەوە و بەنوسراوێکی وەزیری کشتوکاڵ، کۆمپانیایەک بەناوی (ئەنسکۆ) دە هەزار تەن دوگی بەستوی هێناوەتە ناوەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە پەیوەندی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کردوە، وەزیر رایگەیاندوە ''نوسراوەکە ساختەیە و ئەو ئاگاداری ئەو رێگە پێدانە نیە''.

سۆران عومەر راشیگەیاندوە ئەوەی ئەم تەزویرەی کردوە بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت، ئایا نوسراو و مۆرو ئیمزای وەزارەتی تەزویر کردوە یان لە وەزارەت دا بە بێ ئاگاداری وەزیر مۆرو نوسراوو واژۆی وەزیری کردوە.

هەروەها داوایکروە ئەو کۆمپانیایە دەستگیر بکرێ ئەگەر ھەیە، ئەگەر نیە کێن بەناوی ئەم کۆمپانیاوە ئەمەیان کردوە.

هەروەها پێویستە ئەوەی لە مەرزی باشماخەوە کاری بەم نوسراوە کردوە بۆ کێی کردوە ھەموویان  دەستگیر بکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەبڕیاری وەزیری کشتوکاڵ هاوردەکردنی دوگی ئاژەڵ قەدەغەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×