سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەش دەكرێت
  2019-12-08       1409       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی دوشەممە موچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو بەردەوامە لە دابەشكردنی موچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، رۆژی دوشەممە 2019/12/9 موچەی یەكەی 70 و 80ی سەربە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×