ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازیی ده‌كات
  2019-12-10       938       

بڕیاره‌ سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوەو یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێكردنی‌ یاسای چاکسازیی ده‌بێت.

ئاوێنه‌: سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو لەکۆبونەوەکەدا له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌ی‌ بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ پێكهێنراوه‌، پرۆژه‌ یاسای "چاکسازیی لەخانەنشینی‌و موچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەکانی دیکە لەهەرێمی کوردستان" تاوتوێ ده‌كرێت.
 
پێشتر هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له‌فراكسیۆنی‌ پارتی‌، به‌میدیاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگەیاندبو كه‌ حکومەت رۆژی چوارشەممە پرۆژە یاسای چاکسازیی پەسه‌ند دەکات‌و ڕه‌وانه‌ی‌ پەرلەمانی‌ كوردستانی‌ ده‌كات. 

لەکۆتایی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، پرۆژە یاسای چاکسازیی لەخانەنشینی‌و موچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەکان ئاماده‌كرا، بەڵام بەھۆی ناکۆکی لایەنەکان نەتوانرا ئەو پرۆژە یاسایە په‌سه‌ندبكرێت، بۆیه‌ بڕیاره‌ له‌خولی پێنجەم‌و کابینەی 9ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پرۆژه‌كه‌ په‌سه‌ندبكرێت‌و بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×