"لەسەر ئاستی باڵا یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە"
  2019-02-23       1109       

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی ئایندە لەسەر ئاستی باڵا یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە، باس لەوەش دەكات پەیوەندی نێوان ئەو دو حزبە بەرەو ئاسایی بونەوە هەنگاو دەنێت.


ئاوێنە: دەربارەی هەنگاونان بەئاراستەی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی‌و پارتی،  سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەمیدیای پارتی راگەیاندوە كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی پەیامێكی بۆ مەسعود بارزانی ناردوە كە تێیدا داوای ئەوەی لێكردوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە بكات.


بەپێویستیشی دەزانێت یەكێتی‌و پارتی لەپێناو چارەسەركردنی گرژییەكانی نێوانیان بگەرێنەوە بۆ رێككەوتنی 5 ی شوبات، وتوشیەتی "خۆشبەختانە ئێستا پەیوەندی پارتی‌و یەكێتی تارادەیەكی باش ئاسایی بوەتەوە‌و پێموایە لەسەر كەركوك هیچ  كێشەیەكمان نابێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×