پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دوەمی بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازیی تەواو كرد‌و
بەو شێوەیەك دانیشتنەكەی پەرلەمان كەمێك لەمەوبەر هەڵگیراو سەرۆكی پەرلەمان
رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساكە دەدرێت.
ئاوێنە: كەمێك لەمەوبەر پەرلەمانی كوردستان كۆتایی بە خوێندنەوەی دوەم بۆ
پڕۆژە یاسای چاكسازیی هێناو دواتر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكەی هەڵگرت.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەر لەهەڵگرتنی دانیشتنەكە،
رایگەیاند كە سبەی سێشەممە، لیژنە هاوبەشەكان وادەیەك دادەنێن لەگەڵ سكرتێری
ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان كۆدەبنەوە.
هەروەها وتیشی، رۆژی پێنجشەممە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان
كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە.
دەقی راگەیەندراوی پەرلەمان لەبارەی کۆبونەوەکەوە:
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كۆتایی هات و پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگدانی بۆ ده‌كرێت
سه‌عات 04:30ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 13/1/2020، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌شی دووه‌می دانیشتنی ژماره (14)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌رده‌وامبوونبوو له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی ( 87، 88،89، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و دارایی و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ی بوون، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی ( 87 ، 88 ،89 ، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
پاشان به‌پێی خاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، ماده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، كه تایبه‌ت بوو به بواری خانه‌نشینی و له چوار برگه پێكهاتبوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌قی مادده‌و برگه‌كانی بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری ماده‌كه خرانه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافی حكومه‌ت كرد بۆ به‌رچاووڕوونیی زیاتر له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه هه‌ن و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویستییان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خسته‌روو.
جێی ئاماژه‌یه، مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاساكه كه تایبه‌ت بوو به بواری خانه‌نشینی و له چوار برگه پێكهاتبوو، تێیدا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكردنی پله باڵاكانی داموده‌زگاكانی هه‌رێم دارێژراوه، زۆرترین تێبینی و پێشنیازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر خرایه‌روو.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و مادده‌یه‌دا، لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار روویداو ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه هه‌ڵپه‌سێردرێت و دواتر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه‌و لەلایەن ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دەرخستنی راستی رووداوەکە پێکبهێندرێت. پاشان گفتوگۆكان به‌رده‌وامبوون له‌باره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاساكه كه تایبه‌ت بوو به بواری خانه‌نشینی. دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانیش، له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و وه‌زیری داراییه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی پێشنیاز‌و تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران خرانه‌روو.
مادده‌ی هه‌شته‌می پرۆژه یاساكه‌ش تایبه‌تبوو به‌خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران و له‌دوو برگه‌دا رێككاره‌كانی خانه‌نشینكردنیان روونكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری ماده‌كه خرانه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافی حكومه‌ت كرد بۆ به‌رچاووڕوونیی زیاتر له‌سه‌ر ماده‌كه‌و دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانیش، له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی پێشنیاز‌و تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران خرانه‌روو.
مادده‌كانی نۆیه‌م تا دوانزده‌یه‌می پرۆژه یاساكه له‌به‌شی حه‌وته‌می تایبه‌ت به بواری خانه‌نشینی بریتیبوون له‌رێككاره‌كانی گه‌راندنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینكراو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی به‌پله‌ی وه‌زیر تا پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ چه‌ند چینێك و رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنی داموده‌زگاو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه جیاجیاكانی خانه‌نشینی كه له‌هه‌رێم هه‌ن له‌گه‌ڵ راستكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی چه‌ند چینێك له‌چوارچێوه‌ی رێككاره یاساییه‌كان. هه‌ر مادده‌یه‌ك به‌جیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری ماده‌كان خرانه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافی حكومه‌ت كرد بۆ به‌رچاووڕوونیی زیاتر له‌سه‌ر ماده‌كان و دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانیش، له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست به‌جیا له‌سه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌باره‌ی پێشنیاز‌و تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران خرانه‌روو.
له‌به‌شی هه‌شته‌می پرۆژه یاساكه كه بریتی بوو له‌حوكمه كۆتاییه‌كان و مادده‌كانی سێزده‌م تا بیست و یه‌كه‌م تایبه‌تبوون به‌رێككاره یاساییه‌كانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاساكه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ركردنی رێنماییه‌كان و پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێم به یاساكه‌وه، هه‌ر مادده‌یه‌ك به‌جیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری ماده‌كان خرانه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافی حكومه‌ت كرد بۆ به‌رچاووڕوونیی زیاتر له‌سه‌ر ماده‌كان و دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانیش، له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست به‌جیا له‌سه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌باره‌ی پێشنیاز‌و تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران خرانه‌روو.
دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی راسپارد سه‌ر له‌به‌یانی سێشه‌ممه 15.01.2020 به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆببنه‌وه بۆ دارشتنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیاز‌و سرنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی مادده‌و برگه‌كانی پرۆژه‌كه‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه 16.01.2020 دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هات.