2020-01-14   1122     
عەلی شەریعەتی، ئەندامی ژووری بازرگانیی ئێران، رۆژی سێشەممە ١٤ی تشرینی دووهەم رایگەیاند ٧٠ لەسەدی گەشتە دەرەکییەکان بۆ نێوخۆی ئێران هەڵوەشاونەتەوە.
ئاوێنه: شەریعەتی وێڕای ئاماژە کردن بە پەراوێزەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە باسی لە هەڵوەشانەوەی گەشتیفڕۆکەکان و بەدیهاتنی کێشە بۆ بەشی گەشتیاری وەک دوو لێکەوتەی گرنگی ئەم رووداوە کرد.
ئەم ئەندامەی ژووری بازرگانیی ئێران سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر گواستنەوە و گەیاندنی دەریایی ئێران وتی کە رووداوی وەک لادانی گەشتی راستەوخۆی نێوان ئێران و وڵاتانی وەک تورکمانستان و تاجیکستان کە هاوسنوورمانن، پێشاندەری ئەوەیە کەشەکە لە رەوتی ئاسایی خۆی دەردەچێت.
ئەم ئەندامەی ژووری بازرگانی هەروەها رایگەیاند کە سویدیش ئیزن به نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ئێرانیەکانیان نەداوە و ئەمەی وەک رووداوێکی مەترسیدار ناو برد و وتی "نابێ ئەوەندە بیانوو بدەینە دەست دوژمن."
دوای ئەوەی فرۆکەی گەشتیاریی بۆیینگ ٧٣٧ی ئۆرکانیا بە سارۆخی دژە فڕۆکە لە ئاسمانی تاران کەوتە خوارەوە و بۆماوەی سێ رۆژ ئێران بابەتی هاویشتنی مووشەکەکەی شارەوە، رووداوەکە گرژییەکی زۆری لێکەوتەوە. هەر ١٧٦ سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەست دا و خەڵکی نێوخۆی ئێران بە خۆپێشاندانی دژی حکومەت و وڵاتانی دیکەش لە رێگەی دیپلۆماسییەوە ئەم کردەوەیەی ئێران شەرمەزار دەکەن.