له‌ به‌غدا هێرشی موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر سەربازگەی تاجی
  2020-01-14       2345       
كەمێك پِێش ئێستا هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر سەربازگەی تاجی و تائێستاش زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.

ئاوێنه‌: میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠٢٠ ، سەربازگەی تاجی لە باكوری شاری بەغدا، دوچاری هێرشێكی گەورەی مووشەكی بووەوە.

تائێستاش خانەی راگەیاندنی جەنگ-ی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق هیچ راگەیاندراوێكی لەوبارەیەوە نییەو سەرچاوەی هێرشەكەش نەزانراوە.

ئەم هێرشە مووشەكییە، لەدوای دوو رۆژ لە هێرشەكەی سەر بە بنكەی ئاسمانیی بەلەد دێت لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین، كە بەهۆیەوە ئەفسەرێكی هێزی ئاسمانیی عیراق كوژراو سێ كارمەندی هێزەكەش بریندار بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×