سعودیە داوا دەکات تورکیا دەستێوەردان لە کاروباری سوریا نەکات
  2020-01-18       1024       

وەزیری دەرەوەی سعودیە داوادەکات، کە تورکیا دەستێوەردان لە کاروباری سوریا نەکات و دەڵێت: بەردەوامیدانی حکومەتی تورکیا بە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری سوریا جێگای قبوڵ نییە.

ئاوێنه‌: فەیسەل بن فەرحان ئالسعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی عەرەبی بو لە قاهیرەی پایتەختی میسر، دەستێوەردانەکانی تورکیای کرد لە کاروباری سوریا و رایگه‌یاند: تاکە ڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا گفتوگۆی سەرمێزە، دەستوەردانە سەربازیەکانی ئەنقەرە لە سوریا جێگای قبوڵ نییە و دەبێت کۆتایی پێبهێنێت.

فەیسەل بن فەرحان ئالسعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە وتەکانیدا بەرهەڵستی ریازی لە دەستوەردانە دەرەکیانی وڵاتان کرد لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ڕایگەیاند: هەر دەستوەردانێک کە ببێتە مایەی ناسەقامگیریی ناوچەکە جێگای قبوڵ نیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×