2020-01-19   2425     
له سووریا له پارێزگای حه‌سه‌كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا، رێگرییان كرد له سه‌ربازه رووسییه‌كان كه ده‌یانویست بگه‌نه كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت.
ئاوێنه: كێشمه‌كێشی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی ناحیه‌ی رومێلان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، كه به‌ده‌ست یه‌په‌گه‌وه‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییەکان، سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا رێگرییان له ده‌ورییه‌یه‌كی سوپای رووسیا كردووه كه به‌ره‌و كێڵگه‌ی نه‌وتی جول له ناحیه‌ی رومێلان له پێشڕه‌وییدا بوون.
سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له شارۆچكه‌ی عاموده داوایان له ده‌ورییه‌كه‌ی سوپای رووسیا كردووه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی گرژییه‌كی ماوه‌كورت له‌نێوانیاندا.
سه‌ربازانی سوپای رووسیا دواتر ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێوه‌ی هاتبوون.