2020-01-19   703     
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئاشكرایكرد كە بەردەوام دەبن لە بڵاوە پێكردنی هێز لە ناو خاكی سوریا، لە لیبیشا ناكشێنەوە تا دان بەڕێككەوتنەكەیاندا دەنرێت لەسەر دەریای ناوەڕاست.
ئاوێنه: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی کاری پڕۆژەی مێترۆی فڕۆکەخانەی ئەستەنبۆڵ قسەی دەکرد و وتی: ''نەک لە سووریا ناچینە دەرەوە تەنانەت پێشڕەویش دەکەین''.
ئەردۆغان لە وەڵامی رەخنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی وڵاتەكەی رایگەیاند "تەوقدانی وڵاتەكەمان بە درێژایی سنورەكانمان لە باشوورەوە، پڕۆژەیەكە كە منداڵی سەرەتایش لێی تێدەگات".
ئاماژهی بهوهشدا، تا کاتێک کە ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا و ئاسایشی براکانمان کە لەوێ ژیان دەکەن دابین نەکەین لە سووریا ناچینە دەرەوە تەنانەت بەرەو پێشیش دەڕۆین.
هەروەها دەڵێت "ئێستا دەمیان كردۆتەوە و دەپرسن ئێمە چی دەكەین لە لیبیا، لە كاتێكدا چەند مانگ لەمەوپێش رەخنەیان دەگرت بۆ توركیا لە دەریای ناوەڕاستدا بوونی نییە".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە قسەکانی ئەم دواییەی کەماڵ قڵیچدار ئوغڵۆ، رێبەری پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا (جەهەپە )سەبارەت بە ئەدلەب وتی: ئێوە درێژە بدەنە پهیوەندی نزیکی خۆتان لە گەڵ بەشار ئەسەد بدهن. بەڕێز کەماڵ دۆخی منداڵان لە ئەدلەب نابینن؟ ئەوان برای ئێمەن. ئێوە ویژدانتان نییە. خودا نەوەکا ئەگەر ئاوەها ڕووداوێک بۆ ئێمە ڕووی بدایە ئەو کات چیتان دەکرد؟