شازاده‌ هاری و مێگان سەرجەم نازناوەکانی شاهانە جێدەهێڵن و دەست بە ژیانێکی نوێ ده‌که‌ن
  2020-01-19       967       

لە ئینگلتەرا دوقی ساسێکس شازادە هاری و هاوسەرەکەی مێگان سەرجەم نازناوەکانی شاهانە جێدەهێڵن و بڕیار وایە لە بەهاری ئەم ساڵ دەستب بە ژیانێکی نوێ بکەن. 

ئاوێنه‌: دوابە دوای بڕیاری کشانەوەیان لە ئەندامێتی باڵای خانەوادەی پاشایەتی بەریتانیا، شازادە هاری و هاوسەرەکەی مێگان مارکل سەرجەم نازناوەکانی شاهانە جێدەهێڵن و بڕیار وایە لە بەهاری ئەمساڵ دەست بە ژیانێکی نوێ بکەن.

دوابە دوای بڕیاری هاری و مێگان، شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێت-ی دووەم بەپەلە کۆبوونەوەی خێزانیی ئەنجامدا و دواتر بریارەکەی پەسەند کرد.

بەپێی ئەو بڕیارە، هاری و مێگان ماوە ماوە لە کەنەدا دەمێننەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆیان نامەی شاژنی بەریتانیا-یان بڵاوکردەوە.

لە دوای بڕیارەکە، چیدیکە هاری و مێگان وەکو ئەندامی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا هەژمار ناکرێن ومووچەی گشتی وەرناگرن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×