2020-01-19   363     
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو تۆمەتبارێک لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە قەزای کەلار بڕی ١٣ ملیون دیناری عێراقی دەبات و پاشان ھەڵدێت بۆ شارەکانی ناوەڕاستی عێراق، ئەمڕۆش دوای گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان دەستگیر کرا .
ئاوێنه: وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە: دوای لێکۆڵینەوەو زانیاری لەسەر ناوبراو کە گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان بەشی نەھێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار بەناوی ( س . ڕ . م ) لەنێو قەزای کەلار دەستگیربکەن و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراوە.