2020-01-19   549     
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 19-1-2020 له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سنوری ناحیه‌ی بازیان راگه‌یه‌ندرا .
ئاوێنه: پارێزگاری سلێمانی له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه پێكدێت له به‌ستنه‌وه‌ی غازی بازیان به هێڵی چه‌مچه‌ماڵ و پرۆژه‌كی ستراتیژییه و گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ رێكخسته‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با و به‌فیڕۆ نه‌چوونی ئه‌مپێره‌كانی كاره‌با.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دووهێڵی ستراتیژی 132 كه‌یڤی له‌نێوان تاسڵوجه – چوارقوڕنه و سلێمانی – سه‌یدسادق جێبه‌جێده‌كرێت.