هاوڵاتییانی 7 وڵات چی دی ناتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن
  2020-01-23       1396       
لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجومەنی پیران دەستی پێکرد و لەیەکەم کۆبوونەوەدا پڕۆژەیاسایەک بە ٥٣ بەڵێ بەرامبەر ٤٧ دەنگ پەسەندکرا.

ئاوێنه‌: ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر و لە ساڵی 2017، ترەمپ گەشتی لە هاوڵاتییانی حەوت وڵات بۆ ئەمریكا قەدەغە كرد كە بریتین لە ( لیبیا، ئێران، سۆماڵ، سوریا، یەمەن، كۆریای باكور و ڤەنزوێلا). 

ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لە داڤۆسی سویسرا رایگەیاند، " دەبینن چی روودەدات لە جیهاندا، بۆیە دەبێت وڵاتەكەمان ئارام بێت"، بەبێ‌ زانیاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەروو، تەنها ئەوەندە نەبێت كە وتی بەم نزیكانە زانیارییەكان ئاشكرا دەبن. 

دەسەڵاتدارنی ئەمریکا پێیان وایە کە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت لەم ڕێیەوە مەترسی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەی کەم بکاتەوە.

 پێگەی پۆلەتیكۆ بڵاویكردەوە، ئەو وڵاتانەی كە ترەمپ گەشتیان لێ قەدەغە دەكات، بریتین لە ( بیلاروسیا، میانمار، ئەریتیریا، قیرغیزستان، نەیجیریا، سودان و تەنزانیا). 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×