یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌ كه‌نه‌دا ده‌ستنیشانكرا
  2020-01-26       357       
ته‌ندروستی گشتی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی زانیارییه‌كانی ته‌ندروستی گشتی كه‌نه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ له‌ چین گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه‌.

له‌نوێترین ئاماریشدا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ تائێستا 54 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 13 كه‌سیان له‌ناوچه‌ی هوبای –یه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌، هه‌روه‌ها 1610 كه‌سیش توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×