نەتەوە یەكگرتوەكان: زیاتر لە 244 هەزار سوری ئاوارەی عێراقن
  2020-01-27       323       


نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، بارودۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا سەقامگیر نییە هەر بۆیە خەڵکی ئەو ناوچانە بەردەوامن لە جێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.

ئاوێنە: کۆمیسیۆنی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی کۆچبەرانی سوریا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بارودۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا سەقامگیر نییە و هەر بۆیە خەڵکی ئەو ناوچانە بەردەوامن لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.

کۆمیسیۆنی کۆچبەران لە راپۆرتەكەدا ئامارێكی سەبارەت بە ئاوارەو پەنارانی سوریی خستۆتەڕو و رایگەیاندوە، ٢٤٤ هەزار و ٨١٠  سوری بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی وڵاتەکەیانەوە لە ئێستادا لە عێراقن.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردوە، لە ١٤ ی ئۆکتۆبەرەوەو دوای ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ١٩ هەزار و ٨٦١ کەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێم بون.

ئاشكراشیكردوە"رۆژانە بە تێکڕا ٤٦ کەس لە باکوری سوریاوە ئاوارەی عیراق دەبن".

کۆمیسیۆنی کۆچبەران هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی خۆیان ڕایگەیاندوە، لە چەند هەفتەی ڕابردودا ٨٠٩ کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×