مەحمود عەباس پلانه‌كه‌ی‌ تره‌مپ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
  2020-01-28       1144       
مەحمود عەباس
مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین پلانه‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ بۆ "ئاشتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست- رێككه‌وتنی‌ سه‌ده‌" ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، "قودس بۆ فرۆشتن نیە".

ئاوێنه‌: پاشه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریکا  پلانی "ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی" راگەیاند، مەحمود عەباس وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند، "رێككه‌وتنی‌ سه‌ده‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داخوازییه‌كانی‌ ئێمه‌ی‌ تێدا نییه‌".

وتیشی‌، "قودس بۆ فرۆشتن نیەو داوا دەكەم گەلی فەلەستین یەكێتی خۆی بپارێزێت".

دۆناڵد ترەمپ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا، له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانه‌كه‌ی‌ راگەیاندو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئامانجی سەرەکیی‌ لەپرۆژە پێشنیارکراوەکە بەدیهێنانی ئاشتی راستەقینەیە لەناوچەکەدا.

راشیگەیاند، پرۆژەکە رێگایەکە تێیدا هەردولا دەیبەنەوەو هیچکام لەئیسرائیل‌و فەلەستین بەشخوراو نابن.

لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین‌و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا وتی‌، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

دۆناڵد ترەمپ ئه‌وه‌شی‌ وت، "سەرسامم بەپێشکەوتنەکانی ئیسرائیل و لەمڕۆوە ئیسرائیل هەنگاوی گەورە بەرەو ئاشتی دەنێت."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین دەکەن لەکاتێکی گونجاوداو ئەگەر فەلەستینییەکان قبوڵی بکەن قودسی رۆژهەڵات پایتەختی فەلەستین دەبێت.
 
ترەمپ نەخشەیەکی نوێی بۆ سنوری ئیسرائیل‌و فەلەستین داناوەو بەوتەی خۆی، ئەو خاکەی بۆ فەلەستین لەنەخشە نوێکەدا دیاریکراوە دو هێندەی ئەوەی ئێستا دەبێت.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو، "پێشنیازەکەی ئێمە ملیۆنێک هەلی کار لەفەلەستین دەڕەخسێنێت... ئەگەر ئەو وڵاتە ئاشتی هەڵبژێرێت، بەبڕی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەفەلەستین دەکرێت".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×