فەرماندەی پاسداران: دەتوانین ئیسرائیل لەناوببەین بەڵام کاتی نییە
  2020-02-18       601       

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی دەتوانێ ئیسرائیل لەناوببات، بەڵام ئێستا کاتی کەناوبردنی نییە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، لیوا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران رایگەیاندوە، پێویستە ئیسرائیل پشت بە ئەمریکا نەبەستێ، چونکە ''خەڵکی دیکە پپشتی بە ئەمریکا بەست و هیچیان بەدەست نەهێنا''.

حوسێن سەلامی لەناوبردنی ئیسرائیل و نەهێشتنی بوونی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی وڵاتەکەی داناوە و رایگەیاندووە، ئێران زیاتر لە جاران پاڵپشتیی فەلەستین، سووریا و لوبنان دەکات و بەرگریی لە یەمەن، بەحرێن و ئەفغانستان دەکات.

فەرماندەی سوپای پاسداران هۆشداریی داوەتە ئیسرائیلییەکان و رایگەیاندووە، ئیسرائیل دەستەوەستانترە لە ئەمریکا و ''هەموو جوومگەکانی لەژێر سێرەی مووشەکەکانمان دان''.

حوسێن سەلامی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی توانای لەناوبردنی ئیسرائیلی هەیە، بەڵام ئێستا کاتی لەناوبردنی ئیسرائیل نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×