روسیا بۆ ئه‌ردۆغان: هێرشکردنە سەر ئیدلیب خراپترین سیاریۆیە بۆ تورکیا
  2020-02-19       1566       
دوای ئەوەی ڕەجەب تەییب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند ''ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب تەنها بابەتی کاتە، شەوێک لەناکاو دەچینە ناوەوە''، کۆشکی کرێملینی ڕووسیا بە خێرایی وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند ''ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا خراپترین سیناریۆیە بۆ تورکیا''.

کۆشکی کرێملین لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت ''ئێمە ڕازی نین بەو شێوەیەی ئێستا ڕێکەوتنی سۆچی جێبەجێ دەکرێت''.

ئه‌ردۆغان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند ''ئەمە دوایین ئاگادارکردنەوەی ئێمەیە. هەم لە وڵاتی خۆمان هەم لە ڕووسیا بە داخەوە نەگەشتینە ئەو ئەنجامەی دەمانەوێت. تورکیا هەموو ئامادەکارییەکی خۆی بۆ بابەتی ئیدلیب کردووە. شەوێک لە ناکاو دەچینە ناوەوە. بابەتی ئیدلیب تەنها بابەتی کاتە. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی ئیدلیب ببێتە ناوچەیەکی ئارام هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ خەڵکی ناوچەکە''.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×