نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: لانیكه‌م 84 هاوڵاتی سوری له‌كاتی هه‌ڵهاتنیان له‌ژێر ده‌ستی داعش كوژراون
  2019-03-01       276       

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوه‌وه‌ لانیكه‌م 84 كه‌س كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێیان منداڵ بون، له‌كاتێكدا كه‌ له‌ژێر ده‌ستی داعش له‌ پارێزگای دێره‌زوره‌وه‌ به‌ره‌و كه‌مپی "ئه‌لهول"ی په‌نابه‌ران له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، هه‌ڵهاتون، كوژراون.

ئاوێنه‌: یه‌نس لایركه‌، وته‌بێژی ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند، راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 175 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن كه‌ نیشانه‌ی نه‌خۆشیان تێدا ده‌ركه‌وتوه‌ به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه‌.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 13 هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا له‌ناوچه‌ی باغوز ده‌ربازبون و به‌شێكی زۆریان گه‌یشتونه‌ته‌ كه‌مپی "ئه‌لهول".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ هه‌ڵهاتنی به‌كۆمه‌ڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش به‌رده‌وامه‌و رێگه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵدێن درێژو زۆر ماندوكه‌ره‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×