2020-02-24   3223     
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆریای باشور گه‌یشته سه‌روو 600 كه‌س، له‌سیستمی ته‌ندروستی وڵات‌دا به هێڵی سور داده‌نرێت، بۆیه باری نائاسایی له وڵاته‌كه راگه‌یه‌نرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی تووشبوون له ژاپۆن 838 كه‌سه.
ئاوێنه -لوقمان غه‌فوور: تووشبوون له جیهان رۆژی 23ی فێبریوه‌ری به‌رزبۆوه بۆ 78 هه‌زار و 959 كه‌س له‌كاتێكدا دوێنی 22 ی فێبریوه‌ری، 77 هه‌زار و 932 كه‌س بوو. به‌مه‌ش ده‌ره‌كه‌وێت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له جیهاندا تووشی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 بوون. ژماره‌ی مردنیش گه‌یشته 2 هه‌زار و 465 كه‌س له‌كاتێكدا دوێنی 22 فێبریوه‌ری 2 هه‌زار 363 كه‌س. به‌م پێیه نزیكه‌ی 100 كه‌س مردوه له 24 سه‌عاتدا.
مۆن جای سه‌رۆكی كۆریای باشور له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه دۆخی نه‌خۆشییه‌كه له كۆریای باشور چۆته سه‌ر هێڵی سور، به‌پێی هه‌واڵێكی زه نیویۆرك تایمز ژماره‌ی تووشبوون له كۆریای باشور 602 كه‌سه و 6 كه‌سیش مردوون.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه قورسه‌كانی كۆریای باشور ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، هه‌شت ئه‌وه‌نده زیادیكردووه له چوار رۆژی رابردوودا، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له شاری دایگۆ و تشینگدۆ-ی باشوره. له‌كاتێكدا تووشبوون له چین كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه له‌چاو هه‌فته‌ی پێشوو به رێژه‌ی 20% كه‌میكردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی فاینیانشیال تایمز-یش ئه‌و ناوچانه به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی تێدا راگه‌یه‌ندراوه و هاوتووچۆی بۆ شاره‌كانی تر لێ قه‌ده‌غه‌كراوه تا بتوانرێت رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكرێت.
به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیان نیوه‌ی زیاتری تووشبووان له‌مه‌راسیمێكی ئاینی كلێسای شینتشتۆنگ-ه‌وه تووشبوون. گاردیان ده‌شڵێت: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا-ش رایگه‌یاند هه‌موو گه‌شتێكی ئاسمانی به‌ڕووی كۆریای باشور داخسووه له‌پێناو بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه له‌وڵاته‌كه‌ی".
چی تر له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابروودا:
*جگه له چین كه‌سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ئێران و ئه‌مریكا و ئیتالیا له 24 سه‌عاتی رابردوودا زۆرترین تووشبوونی تۆماركردووه.
*له ئێران له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 15 كه‌س تووشبوه به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان له ئێران 43 كه‌س. له ئه‌مریكا ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 15 كه‌سه‌وه گه‌یشته 35 كه‌س. هه‌روه‌ها له ئیتالیا له 60 كه‌سه‌وه گه‌یشته 132 كه‌س.
* له چین له به‌ندیخانه‌یه‌كی سانهی له كه‌رتی هێبی، 500 زیندانی تووشبوون بێئه‌وه‌ی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
*به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا 4 كه‌یسی نوێیان تۆمار كرد كه له‌نێو ئه‌و كه‌شتییه‌دا بوون له ژاپۆن-ه‌وه به‌رێكه‌وت بوو هه‌فته‌ی پێشوو. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 118 هه‌ووڵاتی به‌ریتانی نێو كه‌شتییه‌كه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له ژێر چاودێری پزیشكیدا مانه‌وه.