ترەمپ : بەھۆی کۆرۆناوە جیھان روبەڕوی دۆخێكی سەخت بووەتەوە
  2020-02-24       775       
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا رایگەیاند، بەھۆی کۆرۆناوە جیھان رووبەڕووی دۆخێكی سەخت بووەتەوە، بەڵام لە ئەمەریکا دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.

ئاوێنه‌: ترەمپ، وتی: "زۆر بەباشی ھەموو شتێکمان لە وڵاتی خۆمان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام دۆخێکی زۆر خراپ لە جیھان دەگوزەرێت. ئێمە لە ھەندێک شوێن بەسەر ھەندێک وڵاتدا دەرگاکانی خۆمان داخستووە با بزانین چی روودەدات، باشترین پزیشکمان ھەن لە ھەموو جیھان زۆر ڤایرۆسەکەش زۆر بە باشی لەژێر کۆنترۆڵدایە 12 تووشبوومان ھەبوو، بەڵام ئێستا دۆخی زۆریان باشە و تا ئێستا کەسیش گیانی لەدەستنەداوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قسەشم لەگەڵ سەرۆک شی کردووە، بەڵام کێشەیەکی مەزن لە چین ھەیە و سەرۆک شی وڵاتەکەی خۆی خۆشدەوێت و ھەموو کارێک دەکات بۆئەوەی کێشەکە چارەسەر بکات، دڵنیاشم کە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×