فرسەت سۆفی: ئەمساڵ ئاهەنگەكانی نەورۆز رادەگرین
  2020-02-26       917       

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەچوارچێوەی خۆپارێزی لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریانداوە ئەمساڵ ئاهەنگەكانی نەورۆز رابگیرێن.

ئاوێنە: فرسەت سۆفی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی"خۆشبەختانە بەپێی ئەوەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پێی راگەیاندوین، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای هەولێر تۆمارنەكراوە."

جەختیشی كردەوە، هەمو رێوشوێنێكی خۆپارێزیمان گرتۆتەبەر، هەر لە سنورەكانەوە تا بازاڕو دەركردنی رێنمایی پێویست و دەستەبەركردنی ئەو پێداویستیانەی بۆ خۆپارێزیی لەم نەخۆشییە پێویستن.

وتیشی"لەكەس قبوڵ ناكەین ئەم دۆخە بقۆزێتەوە بۆ گرانكردنی كاڵا و پێداویستییەكانی خەڵك."

پارێزگاری هەولێر دڵنیاییشی دایە هاوڵاتیان كە ئەو رێكارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزییە بۆیە هیوادارن هاوڵاتیان توشی دڵەڕاوكێ نەبن.

فرسەت سۆفی هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە لە چوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزیدا بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریان داوە هەمو بۆنەو ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵ رابگیرێن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×