سەرکردە شیعەکان هەوڵی نێوەندگیری نێوان عەللاوی و کورد و سونە دەدەن
  2020-02-26       1055       
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای دەکات ، هەوڵێکی سیاسی هەندێک هێزی شیعە هەیە لەگەڵ هێزە کوردی وسونیەکان بۆئەوەی کەشی دانیشتەنەکەی سبەینێ پەرلەمان ئاسایی بێت بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەللاوی .

ئاوێنه‌: نەسیم عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەهاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت ، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وعەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لەگەڵ هەندێک سەرکردەی تر لە گفتوگۆ و هەوڵدان لەگەڵ هێزە سونی و کوردەکان بۆ هێورکردنەوەی کەشی دانیشتی سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کەتایبەتە بەمتمانەدان بەحکومەتی نوێ .

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی ئامانجی سەرکردە شیعەکان ئەوەیە سەرجەم لایەنەکان دەنگ بەکابینەی نوێ بدەن وسەرجەم پێک هاتە جیاوازەکان بەشداربن لەحکومەت ، بەمەرجێ حکومەتێکی سەربەخۆ و بێت و پابەندبێت بەداوکاری و مەرجەکانی شەقامەوە.

نەسیم عەبدوڵا ئەوەش دەخاتە روو تائیستا گفتوگۆکان بەردەوامەو بەئاراستەیەکی ئیجابیدا هەنگاو دەنێت .
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×