2020-02-27   433     
سێ كهسی دیكه بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه لە ئێران گیانیان لهدهست دا، بهوهیش ژمارهی ئهو کەسانەی کە بههۆی ئهو ڤایرۆسهوه لەو وڵاتە گیانیان لهدهستداوه بەرزبوویەوە بۆ ٢٢ کەس.
ئاوێنه: لەوبارەوە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران ئیرنا بڵاویکردەوە کە سێ کەسی دیکە لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکرایشیکردووە کە بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٢ کەس و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتووەتە ١٤١ کەس.
ئەوەشی روونکردووەتەوە کە سەرجەم حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٠ پارێزگای ئێران تۆمارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا ڤایرۆسەکە هێشتا لە ١١ پارێزگای دیکە بڵاونەبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجەشممە وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای کردبوو کە بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووتەوە، نوێژی هەینی و گردبوونەوەکان تا کاتێکی نادیار رادەگیرێن.
دوێنێ چوارشەممە وەزیری تەندروستی ئێران، سهعید نهمهكی ئاشکرایکردبوو کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بری سەپاندنی کەرەنتین بەسەر شارەکاندا، هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان سنووردار دەکەن.