ئیدارەی گەرمیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند بڕیار‌و راسپاردەیەكی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا دەركرد لەوانە؛
ڕیگه نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتیارانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق له‌گه‌رمیانه‌وه
داخلی هه‌رێم بن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ
پێنجشەممە، ئیدارەی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە بە‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح
كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیارو
قائیمقامی قه‌زاكانی كفری و كه‌لارو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان،
كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی (ڤایرۆسی
كۆرۆنا) به‌ڕێوه‌چوو.
بەگوێرەی
راگەیەندراوەكە له‌كۆبونوه‌كه‌دا ڕسپارده‌ی پێویست و تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران درایه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، میكانیزمی جێبه‌جێكردنی
ڕینماییه ته‌ندروستیه‌كان و چۆنیتی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
ئەوەشی خستۆتەڕو
كە لەكۆبونەوەكەدا چه‌ند بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌كی پێویست له‌پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی
هاووڵاتیاندا ده‌ركران.
له گرنگترین ئه‌و
بڕیارانه‌ش:
یه‌كه‌م: ئه‌و
تانكه‌رانه‌ی سوته‌مه‌نی ده‌گوێزنه‌وه‌و له‌په‌روێزخانه‌وه داخلی هه‌رێم ده‌بن، ڕێوشوێنی
پێویستی ته‌ندروستی له‌به‌رامبه‌ر شۆفێره‌كانیان ده‌گیرێته‌به‌ر و ڕێگانه‌درێت شۆفێره‌كانیان
كه ئێرانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ركه‌ون له‌گه‌ڵ هاونیشتیامانیانی هه‌رێم، هاوكات
مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئاسایش و پۆلیس هاتووچۆ چاودێرییان ده‌كه‌ن تا شوێنی مه‌به‌ست.
دووه‌م: سه‌رجه‌م
ئه‌و هاونیشتیمانییانه‌ی له‌ده‌روازه سنوورییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقه‌وه
گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و دانیشتووی شاره‌كانی هه‌رێمن له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ناوه‌كانیان
گه‌یشتۆته ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌شێوه‌ی نوسراو گشتاندنیان بۆ ده‌كه‌ین بۆ قائیمقامیه‌ته‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری ته‌ندروستی پێویستیان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتگیری له‌ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه
ده‌كات كه له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاونیشتیمانیاندا گیراوه‌ته‌به‌ر.
چواره‌م: له‌پێناو
پاراستنی زیاتری هاونیشتیمانیاندا ڕێوشوینی پێوست له‌بازگه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان
و حكومه‌تی عێراقی ده‌گیرێته‌به‌ر هێزی ئه‌منی زیاتر و تیمی ته‌ندروستی پێویست له‌و
بازگانه‌دا جێگیر ده‌كرێت.
پێنجه‌م: ئه‌و
هاونیشتیمانیانه‌ی له‌كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ڕاسته‌وخۆ داخلی كه‌ره‌نتینه‌ی
ته‌ندروستی ده‌كرین .
شه‌شه‌م: ڕیگه
نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتیارانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق له‌گه‌رمیانه‌وه
داخلی هه‌رێم بن.
حه‌وته‌م: لیژنه‌كانی
خۆپاراستنی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی قائیمقامیه‌ته‌كان چالاكتر بكرێن.
هەشتەم: ڕاگرتن
و هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م كۆڕوكۆبونه‌وه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان.
نۆیە‌م: هه‌ڵمه‌تێكی
هۆشیاری له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان
باشتر خۆپارێزی بكه‌ن له‌هه‌مبه‌ر مه‌ترسسه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.