''فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران کوژرا''
  2020-03-07       2140       
میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، عەمید فەرهاد دبیریان، یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەید زەینەب لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژراوە. 

ئاوێنه‌: ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویکردوەتەوە، عەمید فەرهاد دبیریان بەرپرسی شارەوانی "ناوچەی سەید زەینە" کە سوپای پاسداران ئاسایشی ناوچەکەی لە ئەستۆگرتوە، لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژراوە. 

ئاماژەی بەوەشکراوە، دبیریان بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەردو شاری تەدمور و ئیبان بوە لە ژێردەسەڵاتی رێکخراوی داعش و یەکێکە بوە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە سوریا.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×