ئیتاڵیا: لە یەك رۆژدا زیاتر لە یەك هەزارو 200 حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون
  2020-03-07       1115       

بەرپرسانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ پێنج هەزارو 883 كەس بەرزبۆتەوەو ئەمڕۆ شەممە بەتەنها یەك هەزارو 253 حاڵەت تۆماركراون.

ئاوێنە: ئەنجیلۆ پۆریلی، سەرۆكی دەستەی بەرگری مەدەنی رایگەیاند، ئەمڕۆ 36 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی گیانلەدەستداوان گەیشتۆتە 233 كەس.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە ئەمڕۆ بەتەنها یەك هەزارو 253 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە پێنج هەزارو 883 حاڵەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×