ئەردۆغان: لەمانگی رابردودا 59 سەربازی توركیا لە ئیدلب كوژراون
  2020-03-08       693       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، له‌ماوەی مانگی رابردودا، (59) سه‌ربازی توركیا له‌ سنوری ئیدلب لە سوریا كوژراون.

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردغان، لە وتەیەكدا كە لە ئەنتاكیا پێشكەشی كرد، رایگەیاند"توركیا پارێزگاری له‌ مافی خۆی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یه‌كلایه‌نه‌ به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی سوپا."

ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، ئامانجیانه‌ كه‌شێكی له‌ بار بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی (3) ملیۆن و (600) هه‌زار هاووڵاتی په‌نابه‌ری سووریا بگه‌ڕێننه‌وه‌ ناوچه‌كانی باكوری سوریا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×