2020-03-09   709     
به‌مه‌به‌ستی پاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا له سعوودیه له ته‌واوی مزگه‌وته‌كاندا، وانه‌ی ئایینیی و له‌به‌ركردنی قورئان هه‌ڵپه‌سێردرا.
ئاوێنە: به‌رپرسانی سعوودیه رایانگەیاند كه به‌مه‌به‌ستی پاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌واوی مزگه‌وته‌كاندا، وانه‌ی ئایینیی و له‌به‌ركردنی قورئان هه‌ڵپه‌سێردراوه.
له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا كه له كه‌ناڵی فه‌رمی سعوودیه‌دا بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌وه تا فه‌رمانی دووه‌م وانه‌ی ئایینیی، به‌رنامه‌كانی وتار و له‌به‌ركردنی قورئان له هه‌موو مزگه‌وته‌كاندا راگیراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فەرمی سعوودیه (SPA) بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كاروباره‌كانی مزگه‌وتی حه‌ره‌م و مزگه‌وتی نه‌به‌وی، هه‌موو به‌رنامه‌کانی سه‌ردانکردن بۆ ته‌واوی ئه‌و داموده‌زگا و شوێنانه‌ی سه‌ربه‌و مزگه‌وتانه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. له‌نێو ئه‌و شوێنانه‌شدا كه سه‌ردانكردنیان قه‌ده‌غه‌كراوه؛ ناوه‌نده‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز كه په‌رده‌ی كه‌عبه‌ی تیادا دروست ده‌كرێت، پێشانگای ته‌لارسازی حه‌ڕه‌مه‌ین و كتێبخانه‌ی حه‌ڕه‌می پیرۆز.
ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعوودیه بۆ رێوشوێن دژبه په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) له‌مڕۆوه (دووشه‌ممه) ده‌وامی قوتابخانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات راگرت.
دوێنێ شاری قه‌تیف خۆرهه‌ڵاتی سعوودیه كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن كه‌ره‌نتینه كرا. ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته له‌و شاره‌یه، هاوكات ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر زیادكراون و جگه له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، ده‌رمانخانه‌كان، وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واوی كاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كان له شاره‌كه‌دا هه‌ڵپه‌سێردراون.