2020-03-10   605     
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی لوبنان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی ئادار، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا(كۆڤید 19) له‌و وڵاته‌دا تۆماركرا.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی سكای نیوز عه‌ره‌بییه، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، له میسره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لوبنان‌و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پاش تووشبوونی ره‌وانه‌ی خۆشخانه‌ی " مه‌عونات" كراوه له‌ناوچه‌ی جوبێل-ی باكووری به‌یرووت و دواتر گوێزراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری.
دوێنێ دووشه‌ممه، له لوبنان تۆماركردنی 9 حاڵه‌تی تووسبوون به كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و وڵاته به‌و ڤایرۆسه، گه‌یشته 41 حاڵه‌ت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان خوێندنگاكانیان داخستووه‌و چه‌ندین چالاكی تریشیان راگرتووه، وه‌كو رێكارگه‌لێكی خۆپارێزی له تووشبوون به كۆرۆنا.
تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گه‌یشتووه‌ته 114544 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 4026 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 64032 كه‌سیشیان چاك بوونه‌ته‌وه.