وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، چارەسەرێكیان بۆ توشبوانی كۆرۆنا
دۆزیوەتەوە كە كاریگەریی رێژەیی لەسەر چارەسەركردنی نەخۆشەكان هەیە.
ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، چارەسەرەكە
دەرمانێكی پێكوتەیە كە لەماوەی 24 سەعاتدا بەشێوەیەكی رێژەیی كاریگەری هەبوە.
لەگەڵ ئەوەش وتویەتی: هێشتا زوە بڕیاری لەسەر بدەن و بەتەواوی
هەڵیبسەنگێنن.
ئەوەشی خستۆتەڕو: دەكرێت ئەو دەرمانە لەماوەی سێ هەفتەدا بەرهەمبهێنرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە حەسەن رۆحانی، سەرۆك
كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونەوەی كۆرۆنادایەو
داواشی لە هاوڵاتیان كرد خۆیان بەدوربگرن لەهاتوچۆی نێوان شارەكان.