ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق
بڕیاریدا به پێكێهێنانی تیمێكی هاوبه‌ش تا میكانیزمێك دابنێت بۆ به‌دواداچونی به
قاچاخبردنی نه‌وت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێی سودمه‌ندن.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی
دانیشتنی شه‌شه‌می خۆی ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
پێشوازی له نوێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرد كه تایبه‌تمه‌ند
به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و وه‌ك چاو‌دێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵین و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بونی ئه‌و رێكخراوانه له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا
په‌یامێكه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه كارێكی دامه‌زراوه‌یی و به‌به‌رنامه‌یه
و ئامانج لێی به‌هێزكردن و پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی چاودێریكردن و كاركردنه به
گیانی یه‌ك تیم.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له كۆبونه‌وه‌كدا تاووتوێی
دانانی میكانیزمێك بۆ دیاریكردنی پشكنه‌ره گشتییه‌كان كراوه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای
لێهاتویی و ده‌ستپاكی و پسپۆڕی به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیاندا.
هه‌روه‌ك به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌كۆبونه‌وه‌دا تاوتوێی پرسی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێی سودمه‌ند ده‌بن كراوه‌و
بڕیاردراوه تیمێكی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت تا میكانیزمێكی خێرا دابنێت بۆ به‌دواداچونی
ئه‌و دۆسیه‌یه.
هه‌روه‌ها بڕیاریش درا كه نه‌خشه‌یه‌كی بونی گه‌نده‌ڵی
چ له ده‌ڵه‌ت و چ له دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا بكێشرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی
پیشه‌ییانه چاره‌سه‌ری هه‌ر دۆسییه‌یه‌ك بكرێت.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه وردبینییه‌كی خێرا
بكرێت له رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی دامه‌زراندن له پارێزگاكانی دیوانیه‌و
واست و زیقار.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا راپۆرته‌كانی
تایبه‌ت به‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر له‌په‌یوه‌ست به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌ی
خانه‌نشینی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ده‌وڵه‌ت خراونه‌ته‌ڕو.