ئەمڕۆ لە ووهان تەنها ٨ حاڵەتی کۆڕۆنا تۆمارکراوە
  2020-03-12       569       


کونسوڵگەری گشتی چین لە هەولێر رایگەیاند، ''ئەمڕۆ تەنها ٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ووهان تۆمارکراوە و هیچ حاڵەتێکی نوێ لە دەرەوەی هەرێمی خوبەی بۆ ٧ رۆژی یەک لە دوای یەک نەبووە''. 

ئاوێنه‌: لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا کونسوڵگەریی گشتی چین لە هەولێر ئاماژەی بەوە داوە کە دوای چەندین رۆژ ئەمڕۆ تەنها ٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ووهان تۆمارکراوە و هیچ حاڵەتێکی نوێ لە دەرەوەی هەرێمی خوبەی بۆ ٧ رۆژی یەک لە دوای یەک نەبووە.

هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا ئاماری تووشبووان لە هەرێمی خوبەی و شاری ووهان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە ١٨ی شووبات، تەنها لە رۆژێکدا ١٦٩٣ لە هەرێمی خوبەی و ١٦٦٠ حاڵەتیش لە شاریی ووهان تۆمارکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×