''پارتە نوێیەکانی تورکیا ئێردۆغانیان زۆر ناڕەحەت کردوە''
  2020-03-12       1524       
مورات یەتکین ڕۆژنامەنوسی دیاری تورکیا ڕاپۆرتێکی شیکاری بە ناونیشانی ''پارتەکەی باباجان: دڕکێکی دیکە بە پێی ئێردۆغاندا'' بڵاوکردەوە و تێیدا هەڵسەنگانی بۆ پارتە نوێیەکەی عەلی باباجان وەزیری پێشووی ئابووری تورکیا کرد.

ئاوێنه‌: مورات یەتکین لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت: ''ڕۆژی ١١ی ئازار عەلی باباجان لە کۆنفرانسێکدا لە ئەنقەرە دامەزراندنی پارتە نوێیەکەی ڕاگەیاند. ١٩ ساڵ پێشتر لە هەمان هۆڵەوە پێی نابووە سیاسەتی تورکیاوە. ئەوکات وەک گەنجترین دامەزرێنەری ئاکەپە دەستنیشانکرا. ئێستا ئاڵای لە دژی ئێردۆغان بەرز کردووەتەوە و بە حوکمڕانی تاکڕەو تۆمەتباری دەکات. ئامانجی پارتەکەشی ئەوەی سیستەمی حوکمڕانی پارتەکەی لە سەرۆکایەتی بگۆڕێتەوە بۆ پەرلەمانی''.

بەو شێوەیە هەر لە ناوخۆی ئاکەپە و دووەمین پارتی سیاسی جیابووەوە. جیابوونەوەی ئەو پارتە کە بریتییە لە پارتەکەی داودئۆغڵو لەگەڵ پارتەکەی باباجان لە لایەن کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپەوە بە “لەدایکبوونی دووانە” پێناسە دەکرێت.

ئەو پێشهاتانە ئێردۆغان زۆر ناڕەحەت دەکات. ئەگەر دانیشی پێدا نەنێت زۆر پێی ناڕەحەت دەبێت. لەو کاتەی باباجان لە کۆنفرانسەکەدا پارتە نوێیەکەی ڕاگەیاند ئێردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی ئاکەپەدا وتاری پێشکەش دەکرد و دەیوت ''هەر شتێکی نوێ کە درووست دەکرێت تەنها ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە تەنها شتی پێویست ئاکەپەیە، جگە لەوە هیچ سوودێکی دیکەی نییە''. ئەوەش ئاستی تووڕەیی ئێردۆغان لە درووستکردنی ئەو پارتە نوێیانە دەردەخات.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×