کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر گومانی هەبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خرایە کەرەنتین
  2020-03-12       978       

یارزانی ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ خرایە ناو کەرەنتین لەسەر گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە کۆڤید-٢٠١٩ خرایە کەرەنتین. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی میدیاکانی پرتوگال کە بەپەلە بڵاوکیان کردووەتەوە، ئەستێرەی جیهانیی تۆپی پێ کریستیانی رۆناڵدو لەسەر گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا خراوەتە کەرەنتین و هەواڵەکە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە میدیا وەرزشییەکان راستکرایەوە و لەئێستادا رۆناڵدۆ لە شوێنێکی تایبەت لە شاری مادیرا کەرەنتین کراوە.

شایەنی باسە رۆناڵدۆ دوا بە دوای توشبوونی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس دانێل روگانی بە ڤایرۆسی ناوبراو، بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندبوو کە ناگەڕێتەوە ئیتاڵیا، شایەنی باسە دوای پشکنیەکان ئەنجامی پۆزەتیف بۆ روگانی دەرچوو.

رۆناڵدو دوای نەخۆشکەوتنی دایکی سەردانی پرتوگالی کردبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×