2020-03-17   537     
تێستی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩)ی وه‌زیری ژینگه‌ی پۆڵه‌ندا، مایكڵ وۆس پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
ئاوێنه: مایکڵ وۆس، وه‌زیری ژینگه‌ی پۆڵه‌ندا راگه‌یاند ''دوای بینینی یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، تێستی بۆ خۆی كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌یشی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه''.
وه‌زیری ژینگه‌ی پۆڵه‌ندا تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی ته‌ندروستی باشه و خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه.
به‌پێی دوا ئاماره‌كان، له‌و وڵاته ٢٠٥ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و پێنج تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.