كاندیدی ترامپ بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌سعودیه‌: داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه‌
  2019-03-06       294       

كاندیدی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ سعودیه‌، رایگه‌یاند هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه‌ له‌سه‌ر واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی.

ئاوێنه‌: جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین جۆن ئه‌بی زێد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند رێكخراوی داعش به‌نزیكه‌یی له‌سه‌ر خاك شكستی پێهێنراوه‌ به‌ڵام هێشتا مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه‌ له‌سه‌ر واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی.

ئه‌بی زه‌ید جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و سعودیه‌ كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ ده‌ستیان له‌كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نوسی سعودیدا هه‌بوه‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×