لافاو هەزاران خێزانی موسڵ ئاوارە دەكات
  2020-03-18       882       
بارانبارین و لافاو لەموسڵ زیانی بەهەزاران ماڵ گەیاندوەو ئاوارە بوون، چەندین پردی شارەكەی بردوەو پردی رێگای سەرەكی نێوان موسڵ و دهۆكیش ئاو بردویەتی و هاووڵاتیان ناتوانن هاتووچۆ بكەن.

ئاوێنه‌: غەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگەیاند: لەدوای نێوەڕۆی ئەمڕۆوە 18ی ئادااری 2020 لەئەنجامی بارانبارینێكی زۆری لافاو لەچەندین گەڕەكی شاری موسڵ دروستبوە، بەتایبەت گەڕەكەكانی (عەرەبی، مەئمون، قەوسیات، تەیەران، ئەلجەزائیر، پۆلیس)، ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بەشێوەیەك لەو گەڕەكانە ئاستی ئاوەكە مەترێك بەرزبوەتەوەو هەزاران خێزان ئاوارە بوون.

راشیگەیاند: هەرچەندە لەموسڵ قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنراوە، بەڵام لافاوەكە وایكردوە قەدەغەی هاتووچۆ بشكێنرێت و خەڵكەكە ماڵەكانیان جێبهێڵن و روبكەنە شوێنەكانی تر.

وتیشی: لافاوەكە زیانێكی زۆری ماددی لەو گەڕەك و ماڵانە داوەو لەهەندێك  شوێن بەلەم بۆ رزگاركردنی خەڵك بەكارهێنراوەو باری نائاسی راگەیەنراوە

ئەوەشی وت: لافاوەكەوە چەندین پردی بردوەو پری رێگای سەرەكی نێوان موسڵ و دهۆكی بردوەو خەڵك ناتوانێت لەنێوان موسڵ و دهۆك لەو رێگا سەرەكییەوە هاتووچۆ بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×