لەتەقینەوەكەی موسڵدا دو كەس كوژران و 10ی دیكەش بریندار بون
  2019-03-09       681       

شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق رایگەیاند لە تەقینەوەكەی شەوی رابردوی موسڵ دو كەس گیانیان لەدەستداو 10ی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"ئەو هێرشە تیرۆریستییەی كە لەبەرامبەر یەكێك لە چێشتخانەكانی گەڕەكی موسەننا لەبەری چەپی شاری موسڵ رویدا، لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی وەستێنراوەوە ئەنجامدراوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تەقینەوەكە بۆتە هۆی كوژرانی كەسێكی سەر بە هێزە ئەمنییەكان و ئافرەتێك و هەروەها برینداربونی 10 كەسی دیكەش كە برینەكانیان جیاجیایە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×