2020-03-24   1772     
ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 24 ی ئازاری 2020 په‌یامێكی له‌سه‌ر ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی چایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند ناکرێت به‌بیانوی ئه‌م ڤایرۆسه شه‌عائیره‌کان به‌تایبه‌ت نویژی جومعه بوه‌ستینرێت له‌وه‌زیاتر، بۆیه ده‌کرێت چاره‌سه‌ری شه‌رعی بۆ ئه‌م گرفته بدۆزینه‌وه.
ئاوێنه: عیرفان علی عبدولعه‌زیز، رابه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی وێستگه نیوز نێردراوه، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نوێژی جومعه پێشنیازێكی هه‌یه "مسوڵمانان ده‌کریت بچینه سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که فه‌رموویانه ده‌کرێت نویژی جومعه‌له٣ که‌سیش پێک بێت ئه‌وکاته له‌مزگه‌وته‌کان ته‌نھا ووتاربیژی جومعه و دووکه‌سی تر جومعه‌که ئه‌نجام بده‌ن و له‌ته‌له‌فزیون و توره‌کومه‌ڵایەتیه‌کان په‌خش بکرێت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ" .
ناوبراو ده‌ڵێت " ده‌رکه‌وت بۆھه‌موان که‌چۆن ده‌سه‌ڵاتی جیھانی مروڤ له‌ئاست ڤایروسیکی بچوک که‌شه‌ش ملیون جار بچوکتره‌له‌مروڤ ده‌سه‌پاچه‌و بێ ده‌سه‌ڵاته،ئومێدده‌که‌ین ئه‌م ڕاچڵه‌کاندنه ببێته‌مایه‌ی گه‌ڕانەوەیی مرۆڤه‌کان بۆلای خودای گه‌وره‌و ئاینی پاکی ئیسلامی عه‌زیز"
ئاوێنه: عیرفان عه‌بدولعه‌زیز پێنج خاڵی له‌په‌یامه‌كه‌دا بڵاوكردۆته‌وه كه پێیوایه ده‌بێت خه‌ڵك پابه‌ندیان بێت كه بریتین له:
١-به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی خه‌لک له‌ناوماڵه‌کانیان و ده‌رنه‌چونیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان.
٢- مسوڵمانان ده‌کریت بچینه سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که فه‌رموویانه ده‌کرێت نویژی جومعه‌له٣ که‌سیش پێک بێت ئه‌وکاته له‌مزگه‌وته‌کان ته‌نھا ووتاربیژی جومعه و اتر جومعه‌که ئه‌نجام بده‌ن و له‌ته‌له‌فزیون و توره‌کومه‌ڵایەتیه‌کان په‌خش بکرێت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ .
٣- ھاوکات مسوڵمانان له‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه‌ده‌ست نوێژبگرن و رووه‌و قیبله دابنیشن به‌بێ ده‌نگ وابزانن له مزگه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا شعائیره‌کان جێ بەجێ بکه‌ن ونویژه‌که‌یان به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن له‌ڕێگەی ته‌له‌فزیون یان ھه‌رئامێرێکی تربێت.
٤- زانایان پێ یان وایه ئه‌مه‌چاره‌سه‌ریکی کاتی گونجاوه بۆ ئه‌م حاله‌ته زۆر زه‌رورانه ئه‌گینا ھیچ پاساوێک نیه بۆ ته‌رک کردنی شه‌عائیری خودا .
٥- إن شا‌والله خوای گه‌وره‌خێری جومعه‌که و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌که وه‌ک خۆی ده‌نوسێت له‌به‌ربونی عوزری شه‌رعی ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکارانه‌جێ به‌جێ بکرێت له‌م کاته ناھه‌مواره‌دا ...
به‌ھیوای تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخەوسه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا و شیفای زوو بۆ نه‌خوشه‌کان..
وصلی الله علی محمد واله..