تەندروستی گەرمیان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو حاڵەت بە
گومانی توشبون بە كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە كراون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە
راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا له باره‌ى چاودێریی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنورى بەڕێوەبەرایەتییەكە،
رایگەیاند: له 24 سه‌عاتى رابردودا ھیچ ھاوڵاتیەک له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه نەگه‌ڕاوه‌ته‌وه،
بەو پێیەی ھاتوچۆ لە مەرزی پەروێزخان تا کۆتایی مانگ راگیراوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەو ماوەیەدا له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، دو حاڵه‌تی گومان‌لێکراو بە كۆرۆنا
داخل کراون، نمونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیراوەو لەژێر چاودێریی پزیشکییدان.
هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو
ماوەیەدا له
كەره‌نتینه‌ى كه‌لار ھیچ ھاوڵاتیەک داخل نەکراوەو كۆی گشتى ئه‌وانهش‌ى ئێستا له كەره‌نتینه‌كه‌ن
(32) كه‌سن.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە له بازگه‌ى ده‌روازه‌ى گەرمیان به دیوی ناوچه‌كانى تری عێراق (كفری،
زینانه، شێخله‌نگه‌ر، ساڵه‌ح ئاغا و سەوزبڵاغ)، له 24 سه‌عاتى رابردودا پشكنینی
ته‌ندروستى بۆ یەك ھەزار و 90 كه‌س كراوه.