رونكردنەوەی قایمقامی قەرەداغ لەبارەی ئەو تۆزە زەردەی لەناوچەکەیان بڵاوبۆتەوە
  2020-03-26       2426       
وێنەی ئەو تۆزە زەردەی لەناوچەكە بڵاوبۆتەوەو دڵەڕاوكێی لەنێو هاوڵاتیاندا دروست كردوە. وێنە: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

قائیمقامی قەرەداغ دەڵێت: چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینن سەبارەت بەو تۆزە زەردەی بە ئاسمانی قەزاكەدا بڵاوبۆتەوەو دڵەڕاوكێی لەنێو هاوڵاتیاندا دروستكردوە.

ئاوێنە: رەئوف شێخ كەمال، قایمقامی قەرەداغ بە "روداو"ی راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراینەوە کە دوای بارانبارین، تۆزێکی زەرد بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبوەتەوەو بەشێکی قەزاکەو چەند گوندێکی ناوچەکەی گرتوەتەوە."

 قایمقامی قەرەداخ وتیشی"خەڵکی گوێیان لە دەنگی فڕۆکەو هێزی ئاسمانی نەبوە کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا بفڕن، بۆیە نمونەی دەرمانەکە بۆ تەندروستی نێردراوەو لەوبارەیەوە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینین."

رەئوف شێخ كەمال ئاماژەی بەوەش کرد"لێکەوتەی تۆزەکە بەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکەوە هەستی پێنەکراوە، بەڵام کاتێک کارگێڕیی قایمقامیەت بۆنی کردوە، بۆ ماوەیەکی کەم هەستی بە هەناسەتەنگی و چوزانەوەی قوڕگی کردوە، کە ماوەیەکی کەم ئەو دۆخە بەردەوام بوەو پاشان دۆخەکە ئاسایی بوەتەوە، لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×