ئەمریكا بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لەبەغداو كونسوڵخانەكەی لەهەولێر دەكێشێتەوە
  2020-03-27       755       

بەهۆی دۆخی ئەمنی و رێكارە سنوردارەكانی گەشتكردن لەئەنجامی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاریدا بە كشاندنەوەی بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداو كونسوڵخانەكەی لە هەولێر.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە سۆنگەی كۆمەڵێك دۆخی ئەمنی و رێكارەكانی سنورداركردنی گەشتنی لەئاكامی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیان بڕیاریداوە بە كشاندنەوەی كارمەندە ناسەرەكییەكان لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، ناوەندی بەغدا بۆ پشتیوانی دیپلۆماتی و كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هێشتا حزمەتگوزارییەكانی ڤیزا لە بەغداو هەولێر هەڵپەسێردراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە حكومەتی ئەمریكا توانایەكی سنورداری هەیە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەناكاو بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە عێراق.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا، داوای لەو هاوڵاتیانەی وڵاتەكەی كردوە كە لە عێراقن، چەند رێوشوێنێك بگرنەبەر، لەوانە: دەستبەجێ جێهێشتنی عێراق لەڕێگەی گەشتە بازرگانییەكانەوەو چاودێریكردنی دەزگاكانی راگەیاندنی ناوخۆ بۆ بەدەستهێنانی نوێترین پێشهاتەكان و چاوخشاندنەوە بە پلانە ئەمنییە تایبەتەكانداو ئاگاداربون لە چواردەوریان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×