ئەمریکا ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنێکی خوێناوی لە عێراق دەکات
  2020-03-28       55076       

ماڵپەری نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، سووپای ئەمریکا ئامادەکارییەکی گەورە دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە عێراق لەدژی گرووپە چەکدارەکان ئەنجام دەدەن لەژێر ناوی (هێرش بۆ سەر ئێران و بریکارەکانی لە عێراق).

ئاوێنه‌:  بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکیم سووپای ئەمریکا ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنیکی فراوان دەکات لە عێراق لەدژی گرووپە چەکدارەکانی نزیک ئێران کە ئمادەکاریی هێرشکردن بۆ سەر سەربازانی ئەمریکی دەکەن.

 هاوکات لە هەواڵەکەدا هاتووە، ''جۆن وایت، جەنەراڵ لە سووپای ئەمریکا تەئکیدی کردووەتەوە کە بە هەزاران سەربازی ئەمریکییان پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لەو وڵاتە''.

هەر بەپێی ماڵپەڕەکە، دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی کە بریتین لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە و رۆبەرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا هانی سووپا دەدەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی فراوان بەسەر رێکخراوە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران و ئێران خودی خۆی، بەپێی ئەو دوو بەرپرسە ئێستا کاتی ئەوەیە چونکە ئێران سەرقاڵی لەناونانی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە.

لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئەمریکا لە عێراق رایانگەیاندووە کە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرە خوێناوی دەبێت و گرووپە چەکدارەکانیش بەهەمان شێوە وەڵام دەدەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری و مارک میلی، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریک خۆیان لە ئەنجامدانی ئۆەپراسیۆنیکی لەو جۆرە بەدوور دەگرن. نیویۆرک تایمز لە دوو بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە تەئکیدی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری نەداوە و چاوەڕێ دەکرێت کە کۆبوونەوەی کۆشکی سپی ئاماژە بەو ئۆەپراسیۆنە بدرێت و مۆڵەتی کارکردنی لەسەر پیلانەکە داوە.

پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بێنە دەرەوە، ئەو بڕیارەش دوای ئەوە هات کە ئەمریکا لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە فرۆکەخانەی بەغداد کوشتبوو.

لە ئێستادا نزیکەی ٥ هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراق ماون کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش و مەشقپێدانی سەربازانی عێراقی ماونەتەوە، بەرپرسانی پێنتاگۆن ئاماژەیان بەوە داوە کە دەیانەوێت ژمارەی سەربازان بۆ ٢ هەزار ٥٠٠ کەس کەم بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×