سوپای ئەڵمانیا ١٥ هەزار سەرباز بۆ روبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا دەخاتە ئەرکەوە
  2020-03-28       411       
سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند كە لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٥ هەزار سەربازی خستووەتە ئەركەوە.

ئاوێنه‌: لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا مارتن شلیز، جەنەرال لە سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند لەمیانی ئەم هەفتەیەدا ئەو ١٥ هەزار سەربازە لە چوار ناوچەی وڵات بڵاودەكرێنەوە بە ئامانجی پاڵپشتیكردن لە هەواڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هاوکات شلیز روونشیكردەوە كە ئەركی ئەو سەربازانە تایبەت دەبێت بە پاراستنی كۆگاکانی پزیشكی لەگەڵ دروستكردنی نەخۆشخانەكانی گەڕۆك و دابەشكردنی پێدوایستییە بەپەلەكانی پزیشكی.

بەپێی ماڵپەڕی “Coronavirus-Monitor” ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧٠ كەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٤٣٩ كەس.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×